• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئه‌م زانیارییانه‌تان لایه‌؟

ئه‌زانیت له‌ هه‌موو كوردستاندا ته‌نها یه‌ك خانه‌ی‌ ساوایانی‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشت هه‌یه‌، ئه‌ویش له‌ سلێمانیه‌‌و له‌ ساڵی‌ 2013  دروستكراوه‌؟
ئه‌زانیت ئه‌و منداڵانه‌ی‌ ده‌دۆزرێنه‌وه‌، ئه‌وانه‌شی‌ باوه‌شی‌ خێزان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ته‌نها ئه‌م خانه‌یه‌ هه‌یه‌ له‌ خۆیان بگرێت‌و ئامێزیان بۆ بكاته‌وه‌؟
ئه‌زانیت له‌و خانه‌یه‌ 24 منداڵ له‌ته‌مه‌نی‌ 1 ڕۆژه‌ بۆ 4 ساڵ ده‌ژین له‌ ئێسته‌دا؟
ده‌زانیت كارمه‌ندانی‌ ئه‌و خانه‌یه‌ بۆ یه‌ك سه‌عاتیش ده‌وامیان ڕانه‌گرتووه‌؟
ده‌زانیت له‌ هه‌ر شه‌وێكدا یه‌ك كارمه‌ند 16 سه‌عات ده‌وام ده‌كات، له‌ 4ی‌ ئێواره‌ بۆ 8ی‌ به‌یانی‌؟ له‌ هه‌فته‌یه‌كیشدا 3  شه‌و؟
ده‌زانیت هه‌ر داده‌یه‌كی‌ به‌خێوكاری‌ منداڵه‌كان شه‌وانه‌ چاودێریی‌ 8 منداڵ ده‌كات؟
دزانیت داده‌كان به‌پێی‌ ته‌مه‌نه‌كانیان دابه‌ش كراون‌و داده‌یه‌ك تایبه‌ته‌ بۆ خوار ته‌مه‌نی‌ یه‌ك ساڵ‌و ده‌بێت شه‌وانه‌ چاودێریی‌ 8 منداڵی‌ ساوای‌ خوار ته‌مه‌نی‌ 1 ساڵ بكات؟
ده‌زانیت كاتێك منداڵێك نه‌خۆش ده‌بێت پێویسته‌ 24 سه‌عات له‌ نه‌خۆشخانه‌ كارمه‌ندی‌ ئه‌م خانه‌یه‌ چاودێریی‌ بكات؟
ده‌زانیت ئه‌و خزمه‌تانه‌ی‌ پێشكه‌ش به‌ منداڵه‌كان ده‌كرێن بریتین له‌: (شیرپێدان بۆ ساواكان، پاككردنه‌وه‌، خواردنی‌ سێ‌ ژه‌مه‌و ناوه‌نده‌ ژه‌م، شۆردنی‌ ڕۆژانه‌و هه‌فتانه‌ به‌پێی‌ پێویست، جل گۆڕین، چاره‌سه‌ر‌و چاودێریی‌ پزیشكی‌، بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ بۆنه‌كان، یاریی‌‌و كات به‌سه‌ربردن، ... )؟
ده‌زانیت هه‌موو ژماره‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ئه‌و خانه‌یه‌ ته‌نها 26 كارمه‌ندن؟
ده‌زانیت كارمه‌ند هه‌یه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ 300 هه‌زاره‌و به‌ هۆی‌ پاشه‌كه‌وته‌وه‌ ته‌نها 150 هه‌زار وه‌رده‌گرێت؟ ئه‌و كارمه‌نده‌ له‌ هه‌موو ئه‌مساڵدا(12 مانگ) ته‌نها 1,350,000 دیناری‌ وه‌رگرتووه‌؟

ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ت هه‌مووی‌ زانی‌، ئه‌وه‌ش بزانه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌ ئێسته‌دا كه‌مپینێكیان ڕاگه‌یاندووه‌ بۆ هاوكاری‌ ئه‌م خانه‌یه‌‌و خانه‌كانی‌ تری‌ به‌ساڵاچووان‌و نه‌وجه‌وانان، تۆش ده‌توانیت هاوكاری‌ ئه‌م ده‌سته‌ میهره‌بانانه‌ بیت كه‌ ئاگادارو چاودێرو به‌خێوكارو په‌روه‌رده‌كاری‌ منداڵانی‌ ساوای‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشتن.

ناونیشانی‌ كه‌مپینه‌كه‌: ڕۆژانه‌ لیژنه‌ی‌ پێشوازی‌ چاوه‌ڕوانی‌ هاووڵاتیان‌و چاكه‌كاران ده‌كات، له‌ شه‌قامی‌ سه‌ره‌كی‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌كره‌جۆی‌ شاری‌ سلێمانی‌، كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌.
كاته‌كانی‌ پێشوازی‌: هه‌موو ڕۆژانی‌ هه‌فته‌ (شه‌ممه‌ بۆ هه‌ینی‌)، له‌ سه‌عات 8.30ی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ تا 5.00 ی‌ ئێواره‌.
كۆتا واده‌ی‌ كه‌مپینه‌كه‌: ڕۆژی‌ 30ی‌ 12ی‌ 2016یه‌.

به‌شداربه‌‌و چاكه‌ی‌ خۆت تۆماربكه‌ن.

بۆ زانیاری‌ زیاتر: (0533230318, 0533160030 , 07731523984, 07700526517 ).




16/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.