بەمەبەستی ئاسنکاری و پاڵپشتی خێزانی کەمئەندام سیمینارێک بۆ ڕوونکردنەوەی ڕێنماییەکانی مۆڵەتی خۆتەرخانکەر بەڕێوەچوو.
به‌مه‌به‌ستی ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕێنماییەکانی مۆڵەتی خۆتەرخانکەر، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەهەماهەنگی ڕێکخراوی چاردوز سیمینارێکی بۆ ژمارەیەک لە فەرمانگەو ڕێخراوەکانی بواری کەمئەندامی و دایک و باوکی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕێکخست.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی 10ـی2025، لەژێر چاودێری ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و به ئاماده‌بوونی نەهر،ۆ عەبدوڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی، لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاوێری کەمئەندامانی سلێمانی و هیوا سەعید سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، نوێنەری ژمارەیەک لە فەرمانگەو ڕێکخراوەکانی بوای کەمئەندامی و ژمارەیەک لە دایک و باوکی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت سیمینارێک لەپێناو ئاسانکاری و پاڵپشتی خێزانی کەمئەندام، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەهەماهەنگی ڕێکخراوی (چاردۆز بۆ پشتگیری خانمانی کەمئەندام) سیمینارێکی تایبەت بە مۆڵەتی خۆتەرخانکار لەهۆڵیتەوار بەڕێوەبرد.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، خاتوو کەنار بێباک سەرۆکی ڕێکخراوی چاردۆز و نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی وتەیەکی پێشکەش کرد و ئامانجه‌كانی سیمینارەکەی بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه.
سیمینارەکە لە لایەن مافپەروەر هیوا ڕەحمان پێشکەش کراو و ماوەی یەک کاتژمێری خایاند و تیایدا، پوخته‌ی یاسا‌و ڕێنمایی مۆڵەتی خۆتەرخانکاری بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، پاشان ئاماده‌بووانیش به سه‌رنج‌و تێبینی و پرسیاره‌كانیان به‌شداری سیمیناره‌كه‌بوون.
لە بەشێکی سیمینارەکەدا پێشکەشکار بەش و بەڕێوەبەرایەتیەکانی سنوری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ ئامادەبووان باسکرد و هەروەک باسی لە ڕۆڵ وئەرکی فەرمانبەرانی وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد و بە ئەرکێکی پیرۆز و قورس وەسفیکرد.
مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ر، یان خۆته‌رخانكه‌ر بۆ به‌خێوكردنی خاوه‌ن پێداویستییه‌كی تیابه‌ت، یه‌كێك له ئاسانكاری‌و پشتیوانییه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه، كه به‌هۆیه‌وه پشتیوانی ئه‌و خێزانانه ده‌كرێت كه ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌یان پێویستی به‌هاوكارییه بۆ به‌ڕێكردنی ژیانی