سلێمانی/ وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و ڕێكخراوی منداڵپارێز یاداشتێكی له‌یه‌ك تێگه‌یشتن له‌به‌رژه‌وه‌ندی منداڵانی سەرشەقام واژۆ ده‌كه‌ن
"لەیەکتێگەیشتنکە منداڵان لەسەرشەقامەکان و شوێنە گشتیەکان دوردەخاتەوەو لە کار‌و ئەرکی قورس دەیانپارێزێت"
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 23ـی 10ـی 202، خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، بەئامادەبوونی بەڕێزان ژیلوان عادل شکور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، نەهرۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی یاداشتێكی لێكتێگه‌یه‌شتنی له‌به‌رژه‌وه‌ندی منداڵانی ئیشکەرو سەرشەقام له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سارا عبدولەتیف سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان واژۆكرد.
له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌ڕێز وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی جه‌ختی له بایه‌خی هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاری نێوان دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت‌و ڕێكخراوه نێوخۆی‌ی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرده‌وه بۆ خزمه‌تی منداڵان، هه‌روه‌ك به بایه‌خه‌وه باسی له كار‌و چالاكییه‌كانی ڕێكخراوی منداڵپارێز كرد.
یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه بۆ سنوردار کردنی دیاردەی منداڵی ئیشکەرو سەرشەقەم و دورخستنەوەیان و گەڕاندنەوەیان بۆ خوێندن و چالاکیەکانی تایبەت بە خۆیان و هەروەها دەستەبەرکردنی مافەکانیان، ئەمەش لە ڕێگەی لیژنەیەکی هاوبەش لەگەڵ ژمارەیەک لایەنی پەیوەندیدار تیایدا بەردەوام چاودێری بازاڕ و ترافیک و شوێنەگشتیەکان دەکرێت.
|