بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی کرد.
" پڕۆژەیەکی هاوبەش ژمارەیەک هەلی کار دابین دەکات و یارمەتیدەر دەبێت لە بوژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری"
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی 10ـی 2025، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بە ئامادەبوونی بەڕێزان كه‌ریم ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاهێنانی پیشەیی، سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، پێشوازیکرد لەشاندێکی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی کە پێکهاتبوون لەبەڕێزان د.قاسم صالح ڕاوێژکار لە ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئەردەن و بینایی کمال نوێنەری ڕێکخراوەکە.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بریتی بوو له خستنه‌ڕووی ژمارەیەک پرۆژه بەتایبەت پڕۆژەی هایدرۆپۆنیک کە به‌هۆیه‌وه ژمارەیەک هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ده‌ڕه‌خسێنن و گه‌نجان ولاوان لە ڕاهێنانەکان بەشداری پێدەکەن و پرۆژەکە لە ڕووی داراییەوە پاڵپشتی دەکەن.
لای خۆیه‌وه بەڕێوەبەری گشتی ،پڕۆژەکەی بەرز نرخاند و كاری ڕاهێنان‌و ئاماده‌كردنی ده‌ستی كار‌و فێركردنی تواناییه‌كان به گه‌نجانی بێكار به گرنگ زانی، به‌تایبه‌ت له‌م كاتانه‌دا كه قه‌یرانی دارایی هه‌یه، له‌م ڕووه‌وه ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رێتی ڕاهێنانی سلێمانی و ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی كرد كه له ماوەکانی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك خولی جۆراوجۆری و هەلی کاریان ڕاگەیاندوەو وە پاڵپشتی خۆی بۆ هەرپڕۆژەیک بۆگه‌نجانی كرد له دۆزینه‌وه‌ی كاردا به‌هۆی فێركردن‌و ڕاهێنانه‌وه.
به‌رێوه‌به‌رێـتی ڕاهێنانی پیشه‌یی له سلێمانی یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و خاوه‌نی توانایه‌كی باشه له بواری ڕاهێنانداو له ئێسته‌دا خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر هۆڵی كارایه له بواره جۆراوجۆره‌كاندا به‌تایبه‌ت بواره‌كانی وانه‌ی فێركاری ژیان، كارزانی، بیناسازی، كۆمپیوته‌ر، چنین‌و كاری ده‌ست، له‌حیم‌و دارتاشی، ئارایشتگاو سه‌رتاشی.
پرۆژەی هایدرۆپۆنیک، پرۆژەیەکی کشتوکاڵیە، کە مەبەست لێی بەرهەمهێنانی بەروبوومی کشتوکاڵییە، بە بێ خاک، بە کەمترین ڕێژەی ئاو و لە کەمترین ڕووبەردا.
ئامانجی پڕۆژەکە، جگە لە بەرهەمهێنانی بەروبوومی کشتوکاڵی بە باشترین کوالێتی، لە هەمانکاتدا تاوەکو ببێتە سەنتەر و ناوەندێک بۆ توێژینەوە زانستییە کشتوکاڵییەکان، لەلایەن توێژەران و خوێندکاران و چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگەوە.