بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆتایی به ڕاهێنانێك هێنا كه تیایدا 15 کارمەندی یاسایی به سایكۆلۆجیاو پره‌نسیپه یاسایەکان ئاشنابوون.
ئەمڕۆ پنجشه‌ممه، 16ـی 10ـی 2025، به ئاماده‌بوونی ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، مافپەروەر هیوا ڕەحمان لێپرسراوی بەشی یاسا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆتایی به خولێك هێنا كه تیایدا بۆ ماوه‌ی 2 ڕۆژ، 15 کارمەندی یاسایی ڕاهێنانیان وه‌رگرت لەژێر ناونیشانی (دادنووسی و دادادبینی کارگێڕی).
له وته‌یه‌كیدا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له د. دلێر صابر ڕاهێنەری خولەکە كرد‌و پلانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبیر ئامادەبوان هێنایەوە كه له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی توانای مافناسانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و دامەزراوەکانی خول‌و ڕاهێنانی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌دات و هه‌وڵده‌دات ئاستی کارمەندانی باشتر بکات، هه‌روه‌ها بایه‌خی خول وڕاهێنانەکانی به گرنگییه‌وه باسكرد‌و له‌و باره‌یه‌وه به پێویستی زانی سه‌رجه‌م بەشداربووان به بایه‌خه‌وه له ڕۆڵی ڕاهێنان بڕوانن و سودی لێوەربگرن و لە کارەکانیان ڕەنگبداتەوە.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا بڕوانامه‌ی ده‌رچوون به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا
|