سلێمانی / وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و دامەزراوەی ڤیوژن یاداشتێکی لەیەک تێگەیشتن واژۆ دەکەن.
پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و زیادکردنی هەلی کار و لێکۆڵینەوە دەربارەی کۆچی گەنجان، ژیان و گوزەرانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان، لەگرنگترین بڕگەکانی لێکتێگەیشتنەکەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی 10ـی 2025، خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان ژیلوان عادل شکور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، نەهرۆ عەبدوڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی، مافپەروەر هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسا، یاداشتێکی لێکتێگەشتنی لەگەڵ بەڕێز عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن واژۆ کرد.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی دامەزراوەی ڤیژن ئاماده‌ی بوون، به‌ڕێز وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی باسی لە دیدگا و ستراتیژییەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بەتایبەتی لەسەر پرسە کۆمەڵایەتیەکان و پەرەپێدانی و ڕایگەیاند، وەک حکوومەت چاوی لە هەنگاوەکانی ڕێکخراو و دامەزراوەکانی دیکەیشە کە زانستیانە کار لەسەر ئەم پرسانە بکەن و پشتیوانی خۆیشی بۆ یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە دووپات کردەوە و جه‌ختی له بایه‌خی هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاری نێوان دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت‌و ڕێكخراوه نێوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرده‌وه بۆ خزمه‌تی منداڵان و کەمئەندامان و گەنجان، و هیوای خواست کە ناوەڕۆکی یاداشتەکە خزمەت بە توێژە جیاوازەکانی کوردستان بگەیەنێت.
یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه جیالەوەی هۆکارێک دەبێت بۆ کەمکردنەوەی بێ‌کاری بریتیە لە هاوکاری لەبوارەکانی پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی سەبارەت بەپاراستنی کۆمەڵایەتی، وەک بێ‌کاری و کۆچی گەنجان، ژیان و گوزەرانی کەمئەندامان و سودوەرگرتن لەتواناکانیان و ڕاهێنان بۆ بەهێزکردی تواناکانی کارمەندان و پڕۆژەی هاوبەش.
|