به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له شاندێکی کۆمەڵەی مانگی سوری عێراقی ده‌كات‌و میكانیزمی هه‌ماهه‌نگی بۆ ڕاهێنان و خولی فریاگوزاری سەرەتایی بە کارمەندانی سنوری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ده‌ستنیشانكرا
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 2ـی 10ـی 2025، ژیلوان عادل شکور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت به ئاماده‌بوونی سۆران سەعید به‌رپرسی پارێزگاری خێزان، خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی دایەنگاکان پێشوازیكرد له شاندێكی کۆمەڵەی مانگی سوری عێراقی كه به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی‌و کردنەوەی خول و ڕاهێنانی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ کارمەندان له سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌كانی کۆمەڵەی مانگی سوری عێراقی به گرنگ وه‌سفكردو پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان كرد‌و میكانیزمی گونجاوی بۆ ڕێكخستنی چۆنیه‌تی سودوه‌رگرتن له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان ده‌ستنیشانكردو به‌شی دایەنگاکانی ڕاسپارد هه‌ماهه‌نگی ته‌واو بكات له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ناوبراو بۆ سودوه‌رگرتن له توانای ڕاهێنه‌رانی کۆمەڵەکە بۆ باشتر خزمه‌تكردنی دامه‌زراوه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان‌و به‌هاناوه‌چوونی ئه‌و سودمه‌ند و منداڵانەی ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌ی ده‌روونی و حاڵەتی نەخوازراو ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ك به‌شێكی گفتوگۆكان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی سازدانی خول‌و ڕاهێنان بوو بۆ ستافه‌كان له بواری فریاگوزاری سەرەتایدا.
|