• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆبوونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌


ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 15ی‌ 12ی‌ 2016، به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ گه‌شه‌ دارا حه‌فید، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ په‌رله‌مان‌و به‌ناز حه‌مه‌ڕه‌شید، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، لیژنه‌ی‌ باڵای‌ سه‌په‌رشتی‌ كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ گرێدا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ لیژنه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن، كارگێڕی‌، په‌یوه‌ندییه‌كان، پێشوازی‌ له‌ هاوكارییه‌كان، ڕاپۆرتی‌ خۆیان پێشكه‌ش كردو ئاماده‌بووانیش گفتوگۆیان له‌باره‌ی‌ ڕاپۆرته‌كانه‌وه‌ كرد‌و به‌بایه‌خه‌وه‌ له‌ پێشوازی‌ هاووڵاتیانیان ڕوانی‌‌و سوپاسی‌ خه‌مخۆرییان كردن.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا، هه‌ر لیژنه‌یه‌ك له‌ ماوه‌ی‌ 15 ڕۆژی‌ داهاتووی‌ كه‌مپینه‌كه‌دا باشتر كاره‌كانی‌ ڕاپه‌ڕێنێت‌و به‌رنامه‌كانی‌ جێ‌ به‌جێبكات، هه‌روه‌ها بڕیاردرا ناوبه‌ناو لیژنه‌ی‌ پێشوزای‌ له‌ هاوكارییه‌كان به‌هاوكاری‌ لیژنه‌ی‌ ڕاگه‌یاندن ئه‌و هاوكارییانه‌ بۆ ڕای‌ گشتی‌  بڵاوبكاته‌وه‌ كه‌ پێشكه‌شی‌ كه‌مپینه‌كه‌و صندوقه‌كه‌ كراون .

هه‌روه‌ك لیژنه‌كه‌ داوای‌ كرد هاووڵاتیان به‌ به‌خشینی‌ پاره‌ به‌شداری‌ كه‌مپینه‌كه‌ بكه‌ن تا ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ ئه‌نجامبدرێت بۆ باشتركردنی‌ ژیانی‌ ڕۆژانه‌ی‌ خانه‌كان‌و سودمه‌ندانیان له‌ منداڵ‌و به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وته‌كان.


16/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.