لە ڕۆژى جیهانى بەساڵاچوواندا، بۆنەیەکی تایبەت بەو ڕۆژە بەڕێوەچوو.
ژیلوان عادل:- "پێویستە ڕێگە لە مامەڵەی نەشیاو بگیرێت بەرامبەر ئەوکەسانەی کە ڕۆژگارێک لە تەمەنی لاوی و چالاکیاندا خزمەتیان کردووە"
ماڵی بەساڵاچوانی سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشهممه، 1ـی 10ـی 2025، بهبۆنهی ڕۆژی جیهانی بهساڵاچووان، بۆنهیهكی تایبهتی ڕێكخست .
ژیلوان عادل شکور، بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیهتی ههریهكه له بهڕێزان مافپەروەر هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسا، کامل غەفور سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، بهشدارییان له خۆشییهكانی بەساڵاچووان كرد .
بەڕێوەبەری گشتی لەوتەیەکدا، سوپاسی هەریەک لە بەڕێزان خاتوو بەنازکەریم بەڕێوەبەری ماڵی بەساڵاچوان و سەرجەم کارمەندان کرد کەبەردەوام خزمەت بە بەساڵاچوانی ماڵەکە دەکەن و بەئەرکێکی قورس و پیرۆز باسی کرد و هەروەک پیرۆزبایشی ئاڕاستەی بەساڵاچوان کرد.
لەبەشێکی تری وتەکەیدا ووتی " بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بایەخی تەواو بە بەساڵاچووان دەدات، بۆ ئەمەش ، ماڵی بەساڵاچوانمان سەرجەمی خزمەتگوزارییە كۆمەڵایەتی و تەندروستی و دەرونیەکان پێشكەش بەو بەساڵاچووانە دەکات كە شوێنێک بۆ مانەوەیان نیە بۆ بەسەربردنی ژیانێکی شایستە ، هەربۆیەش بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان فەراهەمكردنی كەشێكی تەندروست و ژیانێكی شایستە بۆ بەساڵاچووان بەئەركی خۆی دەزانیت .
بەساڵاچووانمان مایەی شانازی ئێمەن و داوا لە تاک بەتاکی کۆمەڵگە دەکەم بە گرنگیەوە لەو چینە بڕوانن و پێویستە ڕێگە لە مامەڵەی نەشیاو بگرین بەرامبەر ئەوکەسانەی کە ڕۆژگارێک لە تەمەنی لاوی و چالاکیاندا خزمەتیان کردوە..
لەکۆتایی مەڕاسیمەکەدا بەڕێوەبەری گشتی ڕێزلێنانی ماندو بوون و خزمەتی بەخشیە بەڕێوەبەرو سەرجەم کارمەندان.