دوو تیپی وەرزشی نابینا یاریەکی دۆستانە ئەنجام دەدەن.
ڕۆژی یەکشەممە، 28ـی 9ـی 2025 بە ئامادەبونی ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی، ژمارەیەک لەکەسایەتی حزبی و حکومی لە هۆڵی پارائۆلۆمپی، یاریەکی دۆستانە لەنێوان تیپی تۆپی زەنگی نابینایان( گۆڵ بۆڵ)ـی یانەی وەرزشی ڕۆژ و هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بۆ تۆپی زەنگی نابیایان بەڕێوەچوو.
ئەنجامی یاریەکە بە سەرکەوتنی یانەی وەرزشی ڕۆژ کۆتایی هات و دواتر بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی ئاڕاستەی هەردوو تیپی بەشداربوو کردوو هەروەک پیرۆزبایی ئاڕاستەی خاتوو ژوان ئیسماعیل کرد بەهۆی وەرگرتنی ئەرکی سەرۆکی فەخری یانەی ڕۆژ
|