به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕێز له سێ سەرمایەداری خێرخواز ده‌نێت.
" به‌هۆی خزمه‌تە بەردەوامەکانیان بۆ سەنتەر و پەیمانگاکان و دەزگیرۆی هەژاران بوو"
ئەمڕۆ یەکشه‌ممه، 28ی 9ـی 2025، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بەوەکالەت، بەئامادەبوونی سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان، خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی دایەنگەکان، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی،پێشوازی کرد لە بەڕێزان سۆران ڕەحمان نادر خاوەنی کۆمپانیای ڕۆکان و هونەر دیار موحەممەد بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەلتا سمنت.
لە دنیشتنەکەدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاسی تایبه‌تی ئاراسته‌ی هه‌رسێ سەرمایەداری خێرخواز كرد‌و ئاماژه‌ی به‌و پڕه‌نسیپ‌و به‌رنامه یاسایی‌و ژمێریاریانەدا كه به‌ڕێوبه‌ه‌رایه‌تی گشتی پشتیان پێ ده‌به‌ستێت له کارەخێرخوازیەکانداو، هه‌ر لەبارەی کارەخێرخوازیەکانیا لە ڕابردوویان دا وتی:" سوپاسی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین كه دڵسۆزانه ساڵانێكی زۆر خزمه‌تتان به چین‌و توێژه جیاجیاكان كردووه‌و و سەرەڕای قەیرانەکان ئێوە به په‌رۆشه‌وه هاوکارو دەزگیرۆی دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان بوون و خزمه‌تی چین‌و توێژه جیاجیاكان كردووه".
له به‌رانبه‌ردا، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزانی ئاماده‌بوو سوپاسی ڕێزلێنانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیان كرد‌و جه‌ختیان كرده‌وه به‌هه‌ر ناو‌و ناونیشانێك ئه‌وان ئاماده‌ن دڵسۆزانه خزمه‌تی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له پێناو خزمه‌تكردنی باشتری هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی پێویستیان به خزمه‌تگوزاری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییه.
|