بۆ بەرز ڕاگرتنی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) بۆنەیەکی تایبەت بۆ ماڵی بەساڵاچوان بەڕێوەچوو.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 24ـی 9ـی 2025، بەئامادەبوونی ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، مافپەروەر هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسا، مافپەروەر هێمن موحەممەد جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، خاتو بەناز کەریم بەرپرسی ماڵی بەساڵاچوان، ژماەیەک لە کارمەندان، مەڕاسیمێکی تایبەت بە مانگی مەولود بەڕێوەچوو.
مەڕاسیمە بۆبەرز ڕاگرتنی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) ڕێکخرابوو تیایدا کەشێکی ئاینی بۆ بەساڵاچوان و ئامادەبوان دروست کرد و ئێوارە خوان پێشکەش بە بەساڵاچوانکرا.
له بهشێكی بۆنهكهدا بەڕێوەبەری گشتی گوێان لە داواو گرفتەکانی کارمەندان و بەساڵاچووان گرت.
|