بەڕێوەبەری گشتی بەشداری چالاکیەکی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی زمانی ئاماژە کرد.
ڕۆژی سێشەممە، 23ـی 9ـی 2025، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەشداری کرد لە چالاکیەکی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی ئاماژە.
ریکخراوی ئاماژە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی چالاکیەکەی ڕێکخستبوو تیایدا لەڕێگەی دانانی سندوقێک ڕاوبۆچونی هاوڵاتیان وەرگیرا سەبارەت بە کۆمەڵگا و هۆشیاریان بەرامبەر بە نابیستان.
چالاکیەکە ژمارەیەکی زۆر لە نابیستان و ڕێکخراوەکانی بواری کەمئەندامی و کەسایەتیەکان تیایدا بەشداربوون.
|