لەژێر دروشمی (سەردەمی زێڕین) خولی هۆشیاری بۆ خانەوادەی منداڵانی ئۆتیزم بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوەبەری گشتی:-"لە کەلار و کفری و خانەقین و بازیان سەنتەری ئۆتیزم کراوەتەوەو بەفەرمانی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە قەزاکانی چەمچەماڵ و سەید صادق و شارەزوور دەکرێتەوە.
کاتژمێر 4ـی دوانیوەڕۆی ئهمڕۆ سێشهممه، 23ی ئهیلول2025، ژیلوان عادل شکور بهڕێوهبهری گشتی چاودێرییو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی بەوەکالەت، خولێكی تایبەت بە هۆشیاری بۆ خانەوادەی منداڵانی ئۆتیزم بەسەرکردەوە.
بەڕێوەبەری گشتی وتەیەکی پێشکەش کردو وێڕای دەستخۆشی لە بەڕێز بەختیار ڕەئوف سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان، ئامادەبوانی دڵنیا کردەوە لە هەوڵەکانی خاتوو کوێستان موحەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ خزمەتکردن بەتوشبوانی ئۆتیزم و خانەوادەکانیان و ئاماژەی بەو خزمەتانەدا کە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ئیدارەی گەرمیان پێشکەش کراوە هەروەک کردنەوە سەنتەری ئۆتیزمی لە شارو شارۆچکەکانی گەرمیان و سلێمانی بەنمونەهێنایەوەو هەوڵەکان بۆ دروستکردنی سەنتەری نوێ لە قەزاکانی چەمچەماڵ و سەیدصادق و شارەزوو باسکرد.
خولەکە هەشت هەفتە دەخایەنێت و 116 دایک و باوکی توشبووی ئۆتیزم بەشدارن و کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان بەڕێوەی دەبات.
|