• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی سەردانی فەرمانگەی داواکاری گشتی دەکات.

بەڕێوەبەری گشتی داوا دەکات سەرجەم پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و ستیەکان پابەند بکرێن بە دابین کردنی یەکەی نیشتەجێبوون  بێبەرامبەر بۆ کەمئەندامان و ڕادەستکردنی بینایەکی تایبەت بە دایەنگە بە حکومەت.

سلێمانی – ئەمڕۆ سێشەممە، 23ـی ئەیلوولی2025، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، بە هاوڕێیەتی مافپەروەر هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسا، سەردانی فەرمانگەی داواکاری گشتی کردو بەڕێزان حاکم مەهدی ڕەشید سەرۆکی فەرمانگەو فاروق قادر جێگری سەرۆک پێشوازی لێکردن.

 لەو سەردانەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌،  وێڕای‌ خۆشحاڵی بە دیدارەکە، ئامانجەکانی‌ سەردانەکەی خستەڕوو، کە مەبەست لە هەڵسەنگاندنی‌ ئەو کارو خزمەتانەیە کە لە ئێستەدا بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئەنجامدەدرێن،‌ ئەوەش بۆ بەرزکردنەوەی‌ ئاستی‌ خزمەتگوزاری‌ تایبەت بە هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت و توێژە جیاوەزەکانی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.

بەڕێوەبەری گشتی پاڵپشتی فەرمانگەی داواکاری گشتی داوا کرد بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکان لەلایەن ژمارەیەک لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و دامەزراوەکانی‌ کەرتی‌ تایبەت‌، بەتایبەت ڕادەستکردنی ڕێژەی یاسایی لەیەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ کەمئەندامان بێبەرامبەر و  هەروەها ڕادەستکردنی بینای تایبەت بەدایەنگە بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی تا بتوانرێ خزمەت بەمنداڵ بکات بەتێچویەکی کەمتر، کۆبونەوەکە ژمارەیەک پرسی تری تایبەت بە مووچەی چاودێری خێزان و هەژاران گفتوگۆکرد.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی پاڵپشتی‌ خۆیان بۆ کۆبوونەوەکەو بۆ داواکاریەکان دەربڕی‌ بۆ هێنانەدی‌ ئەو ئامانجەی‌ لەبەرژەوەندی کەمئەندامان و منداڵان و هەژارو کەمدەرامەتە.




23/09/2025
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.