لەژێر ناونیشانی (کەمئەندامی و مێینەبون شانازی دەوێ نەک شەرم) یەکەمین دیداری ڕێکخراوی چاردۆز بەڕێوەچوو.
ڕۆژی شەممە، 20ـی ئەیلوولی 2025، بەئامادەبوونی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، ژیلوان عادل شکور نوێنەری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، خاتوو کەنار بێباک سەرۆکی ڕێکخراوی چاردوز، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومیو حزبی و ڕێکخراوەیی ڕێکخراوی چاردوز یەکەمین دیداری لەژێر ناونیشانی کەمئەندامی و مێینەبون شانازی دەوێ نەک شەرم، بەڕێوەچوو.
لەودیدارەدا هەریەک لەبەڕێزان پارێزگاری سلێمانی و نوێنەری وەزیری کارو سەرۆکی ڕێکخراوی چاردوز وتەیان پێشکەش کردوو جەخت لەسەر پاراستنی مافەکانی کەمئەندامان کرایەوەو بەتەیبەتر ئافرەتانی کەمئەندام تا بتوانن بە ئاسانی دەستیان بگات بە خوێندن، پەروەردە، و تەندروستی و چالاکیە کۆمەڵایەتیەکانی بەجۆرێک یارمەتیدەر دەبن لە ئاسانکردنی ژیانی ڕۆژانەیان.
بابەتی بەربەست و ئاستەنگەکانی بەردەم ژنانی کەمئەندام لەلایەن دکتۆرە( سندوس عەلی عەباس) ؛
هەروەها بەرهەمی هونەری هونەرمەند ( دەرون عەلی )؛
تێکستی ئەدەبی شاعیر( کەتان خادم)، پێشکەش کرا.
|