بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە هونەرمەند(عیرفانی وەستا محەمەد) دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ، 20ـی 9ـی 2025، ،ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ،لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشوازی لە هونەرمەندی بواری کۆمیدی ( عیرفانی وەستا موحەممەد) کرد .
لە دانیشتنێکی دۆستانەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بە گەرمی بەخێرهاتنی کردن و خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەیان دەربڕی و سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی هونەرمەند عیرفانی وەستا موحەممەد هەبوو لە بەرەوپێشبردنی هونەردا و دەستخۆشی لێ كرد کە ماندوونەناسانە و بە ڕۆحێكی نیشتمانپەروەرانە خزمەتی کردوە و باسیان لە گرنگی بواری هونەر و ئەرکی هونەرمەندان لە پێشخستینی دەزگا کۆمەڵایەتیەکان کرد و هەروەک سوپاسی کرد کە لە ڕێگەی خواردنگە تایبەتەکەی میوانداری بەساڵاچوان و منداڵانی بێسەرپەرشت دەکات.
لەبەرامبەردا هونەرمەند عیرفانی وەستا موحەممەد خۆشحاڵی خۆیان بە دیداری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دەربڕی و پشتیوانی خۆشی بۆ دەزگا کۆمەڵایەتیەکان و هەرکارێکی خێرخوازی دووپات کردەوە.
|