به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌ره‌پێدانی توانای سەنتەرەکەی دووپاتكرده‌وه: سەنتەری ڕۆشنایی بۆ نابینایان كۆتایی به خولێكی نوسینی برایل هێنا.
سه‌عات 10ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 20 ئه‌یلول، به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له ژیلوان عادل شکور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بەوەکالەت و لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی و هیوا سەعید سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، ئاماده‌ی ئاهه‌نگی كۆتایی خولێكی نوسینی زبر(برایل) بوون كه بۆ 25 فێرخواز كرابوویه‌وه.
له‌و خوله‌دا 23 نابینا تیایدا به‌شداربوون‌و سنتەری ڕۆشنای بۆ نابینایان خولەکەی کردبویەوە، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری وتەیەکی پێشكه‌شكرد، له وته‌كه‌یدا، دەستخۆشی لە م.عوسمان مستەفا کرد‌و به بایه‌خه‌وه له گرنگی خوله‌كه‌ی ڕووانی‌و به پێویستی زانی سەنتەری ڕۆشنایی باشتر له‌مڕوه‌وه كاربكه‌ن تا ئه‌و نابینایانەی به هۆی كێشه‌ی جیاجیاوه ڕوو له سەنتەرەکە ده‌كه‌ن، له كاتی مانه‌وه‌یاندا سود له كاته‌كانی ژیانیان وه‌رگن به کۆمەڵگەش هاوکاریان بێت وە بتوانن وەک هەر کەسێکی تر پشت بەتواناکانی خۆیان ببەستن.
|