• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لة كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ هاوبه‌شدا دوا زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ سێ‌ منداڵه‌كه‌وه‌ خرایه‌ ڕوو


به‌مه‌به‌ستی‌ روونكردنه‌وه‌ی‌ كاره‌كانی‌ كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و دوا زانیاریی‌ له‌باره‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ ئه‌و سێ‌ منداڵه‌ی‌ توندویژییان به‌رانبه‌ر كرابوو، كۆنگره‌یه‌ی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ هاوبه‌ش له‌نێوان لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ په‌رله‌مان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 15ی‌ 12ی‌ 2016، به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ گه‌شه‌ دارا حه‌فید، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ناز حه‌مه‌ڕه‌شید، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، كۆوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ لیژنه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ كه‌مپین به‌ڕێوه‌چوو، دوا به‌ دوای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕ‌وۆژنامه‌نووسیدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ گه‌شه‌ دارا حه‌فید‌و عومه‌ر گوڵپی‌، كاره‌كانی‌ كه‌مپین‌و دواین زانیارییان له‌باره‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ سێ‌ منداڵه‌كه‌وه‌ بۆ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن خسته‌ڕوو.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن، په‌یوه‌ندییه‌كان، كارگێڕی‌‌و پێشوازی‌ ڕاپۆرتی‌ خۆیان بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، ئاماده‌بووانیش  گفتوگۆیان له‌باره‌ی‌ كاره‌كانی‌ لیژنه‌كان‌و ڕاپۆرته‌كانیانه‌وه‌ ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌ك به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ كاره‌كانی‌ لیژنه‌كانی‌ كه‌مپینیان ڕووانی‌‌و بڕیاردرا هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی‌ ماون له‌ 15 ڕۆژی‌ داهاتوودا باشتر ئه‌نجامبدرێن‌و هه‌موو لایه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هاوكاربن، تا زۆرترین ژماره‌ی‌ هاووڵاتی‌ ئاگادارییان له‌باره‌ی‌ كاره‌كانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و خزمه‌تكردنی‌ منداڵانی‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشت‌و به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وته‌كانه‌وه‌ هه‌بێت‌و باشتر هاوكارو پشتیوانی‌ صندوقه‌كه‌ بن تا خزمه‌تی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وته‌كان به‌ ئاستێك بێت شیاوی مافه‌ مرۆییه‌كان بێت.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌ دیاریكردنی‌ ئه‌ركه‌كانی‌ پانزه‌ ڕۆژی‌ داهاتووی‌ كه‌مپینه‌كه‌ كۆتایی‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ هێناو ئاماده‌بووانیش سوپاس‌و ده‌ستخۆشییان ئاراسته‌ی‌ هاووڵاتیان كرد كه‌ به‌ده‌م كه‌مپنیه‌كه‌وه‌ دێن‌و پشتیوانی‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌كه‌ن.

دوا به‌دوای‌ كۆوبونه‌وه‌كه‌ش، هه‌ریه‌كه‌ له‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و گه‌شه‌ دارا حه‌فید، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ په‌رله‌مان‌و به‌ناز حه‌مه‌ڕه‌شید، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌نووسیان ئه‌نجامدا.

له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ په‌رله‌مان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ سه‌ره‌ڕای‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ كاره‌كانی‌ كه‌مپینه‌كه‌و ئامانجه‌كانی‌ دوو هه‌فته‌ی‌ داهاتووی‌، سوپاسی‌ به‌ ده‌مه‌وه‌ هاتنی‌ خێرۆمه‌ندانیان كرد كه‌ تا ئێستاو له‌ داهاتووشدا پشتیوانی‌ صندوقه‌كه‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان بۆ هاووڵاتیان‌و ڕۆژنامه‌نووسان ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ گه‌یاندنی‌ پاره‌ به‌ كه‌مپینه‌كه‌ باشتره‌ له‌ هه‌ر شتێكی‌ تر تا به‌ ئاسانی‌ توانرێت به‌ كاربهێنرێت بۆ دابینكردنی‌ پێویستییه‌كانی‌ خانه‌كان به‌ پێی‌ جۆری‌ پێویستییه‌كانیان، هه‌روه‌ها به‌شێكی‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌نووسیییه‌كه‌ ته‌رخانبوو بۆ تیشك خستنه‌سه‌ر دوا زانیاریی‌ له‌باره‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ سێ‌ منداڵه‌كه‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕوونكرایه‌وه‌ كه‌ دادگاو پۆلیس له‌ ئێسته‌دا سه‌رقاڵی‌ وه‌رگرتنی‌ سكاڵاو كۆكردنه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌و وه‌رگرتنی‌ وته‌ی‌ شایه‌تحاڵه‌كانن، هه‌روه‌ك له‌ ڕووی‌ چاره‌سه‌ری‌ جه‌سته‌ییه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فاروق ده‌چێته‌ ژێرباری‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ پزیشكییه‌كان‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ ڕێكخراوی‌ وچان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیش پزیشكیان ته‌رخانكردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ ده‌روونی‌‌و كۆمپانیای‌ قه‌یوانیش به‌ دابینكردنی‌ یه‌كه‌یه‌كی‌ نیشته‌جێبون هاوكاری‌ ئه‌و سێ‌ منداڵه‌ ده‌كات.

له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا وه‌ڵامی‌ ڕۆژنامه‌نووسان درایه‌وه‌و دڵنیایی‌ درایه‌ هه‌موو لایه‌ك كه‌ هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ سێ‌ منداڵه‌كه‌وه‌ به‌ سوڵحی‌ عه‌شایه‌ری‌ له‌ ئارادا نییه‌و دامه‌زراوه‌كان هه‌موو به‌ كاری‌ سه‌رشانی‌ خۆیان هه‌ڵده‌ستن تا تۆمه‌تبار دیاریبكه‌ن‌و سزای‌ شیاوی‌ خۆی‌ بده‌ن، هه‌روه‌ك دڵنیاییشیاندا كه‌ منداڵه‌كان له‌ ئێسته‌دا سه‌لامه‌تن‌و هه‌ركات پێویست بكات بۆ هه‌ر شتێكی‌ تر كاری‌ پێویستیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت.


15/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.