ساڵی نوێی خوێندن لە پەیمانگەی هیوای نابیستان دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئەیلوولــی 2025، بە ئامادەبوونی ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، لەتیف شێخ عەزیز، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، هیواسەعید سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، بەڕێوەبەرو مامۆستایانی پەیمانگا، ساڵی نوێی خوێندن 2025-2026 لە پەیمانگای هیوای نابیستان دەستی پێکرد.
بەڕێوەبەری گشتی لەوتەیەكدا پیرۆزبایی لە مامۆستایان و خوێندكاران كرد بەبۆنەی دەستیپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن و سوپاسی بەڕوەبەرو مامۆستایانی کرد سەرەڕای قەیرانەکان دڵسۆزانە بەدەم پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنەوەن و هیوای خواست مامۆستایان و قوتابیان بە گوڕو تینێکی نوێ وە بەشداری هۆڵەکانی خوێندن بکەن و ئەو كێشانەی لە چەند ساڵی رابردوودا رووبەرووی پرۆسەی خوێندن لە سەنتەرو پەیمانگەکان بونەوە چارەسەر بكرێن ، جەختیشیكردەوە، ئەمساڵ پێشوەختە ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن کراوەو ھیوادارین ساڵێک بێت کە سەرجەم خوێندكاران تێیدا سەرکەوتوبن"..
جێی ئاماژهیه خوێندكارانی ههردوو پهیمانگای هیواو ڕووناكی هاوشێوهی خوێندكارانی ناوهندهكانی خوێندنی پهروهرده پڕۆگرامی خوێندنیان ههیهو له قۆناغی نۆی بنهڕهتی بهشداری تاقیكردنهوهکان دهكهن.
|