بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ده‌كات.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 18ـی 9ـی 2025، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌ت له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، پێشوازیكرد له شاندێكی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ(IOM) پێكهاتبوون له به‌ڕێزان ئاسۆ مو‌سا ، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ IOM ،پەیکار ئازاد، ڕێکخەری پەیوەندیەکان.
سه‌ردانی شاندەکە به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوو به‌تایبه‌ت ماڵه‌كانی کوڕان کچان و منداڵانی بێسەرپەرشت له ڕێگه‌ی نۆژەنکردنەوەی بیناو دابینکردنی پێداویستیەکان و هاوکاری کردنی گەنجان وهەروەها پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوەکە بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاس‌و ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی ڕێکخراوی ناوبراو كرد كه هاوكارو پاڵپشتی دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تین، و هیوای خواست نمونه‌یان زۆربێت، و هه‌روه‌ك ئومێده‌واربوو سه‌رجه‌م ڕێکخراو و كه‌سایه‌تییه‌كان و كۆمپانیاكان ئه‌ركی خۆیان به‌رانبه‌ر دامه‌رزاوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌جێبهێنن بۆ داپۆشین‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه‌ی له بودجه‌ی دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت.
|