بۆ زیاتر بەرەوپێش چوونی ئاستیان 50 مامۆستا لە پەیمانگاکانی سەر بە چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی بەشداری لەخولێکی دوو ڕۆژە دەکەن.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، 16ـی 9ـی 2025، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، ڕۆژی یەکەمی ڕاهێنانكاری بۆ 50 مامۆستای پەیمانگاکانی (هیوا، ئاوات، ڕووناکی) لە هۆڵی بۆنەکانی پەیمانگای هیوای نابیستان به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە ڕاهێنەران و بەشداربووان کرد و بەبایهخهوه له ڕاهێنانه‌كانی ڕوانی‌و هیوای خواست ئاماده‌بووان به هه‌لێكی گه‌وره‌ی بزانن بۆ فێربوونی زیاتر، به‌تایبه‌ت كه ڕاهێنانه‌كه له بواری فێربوونی تواناییهكاندایه له بواری منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
ڕاهێنانەکە پاش سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنانی سلێمانی و تیایدا هەردوو ڕاهێنەری بەڕێوەبەرایەتیەکە خاتوو( کانیاو اکرم ، امیرە کریم) خولەکان بەڕێوەدەبەن و ڕۆژی یەکەم بابەتی ( تازەترین ڕێگاکانی وانەوتنەوە)، ڕۆژی دووەم بابەتی (بەڕێوەبردنی پۆل) پێشکەش دەکەن.
|