• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
باشتركردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ بۆ منداڵی‌ دایه‌نگه‌ جه‌ختی‌ لێكرایه‌وه‌


به‌مه‌به‌ستی‌ باشتر ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ كاری‌ دایه‌نگه‌كان‌و وه‌ك به‌شێك له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ته‌واوكاری‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ پێشوو، كۆبوونه‌وه‌یه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 14ی‌ 12ی‌ 2016، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ به‌شه‌كانی‌ دایه‌نگه‌كان‌و پلان‌و پارێزگاری‌ خێزان، كۆبوونه‌وه‌ی‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ته‌واوكاری‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ 30ی‌ 10ی‌ 2016 بوو، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌كان گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر گرفته‌كانی‌ جێ‌ به‌جێكردنی‌ ڕێنماییه‌كان‌و چۆنییه‌تی‌ چاره‌سه‌ركردنیان‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ كارو پلان‌و به‌رنامه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ دایه‌نگه‌كان.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ جێ‌ به‌جێكردنی‌ ته‌واوی‌ ڕێنماییه‌كان له‌ پێناو به‌رژوه‌ندی‌ منداڵدا، هه‌روه‌ك هێندێك ئاسانكاری‌ له‌ میكانزیمی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ڕێنماییه‌كان بۆ دایه‌نگه‌كان خرایه‌روو، پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر كۆتا واده‌ بۆ جێ‌ به‌جێكردنی‌ ڕێنماییه‌كان كرده‌وه‌ كه‌ ڕۆژی‌ 1ی‌ 1ی‌ 2017یه‌‌و دوای‌ ئه‌و به‌رواره‌ هه‌ر دایه‌نگه‌یه‌ك خۆی‌ له‌گه‌ڵ ڕێنمایی‌‌و سیستمی‌ دایه‌نگه‌كان‌و بڕیاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیدا نه‌گونجاندبێت لێپێچینه‌وه‌ی‌ یاسایی‌ به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌ به‌ر.


15/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.