سلێمانی/ بۆ پەرەپێدانی توانا و بەدواداچونی دۆخی دایەنگەکان وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،28ـی ئــــابی2025، خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کردو بەرپرسان و کەرمەندان پێشوازیان لێکرد.
مەبەستی سەردانەکە بەدواداچوون بوو بۆ کاری دایەنگەکان و هەروەک گفتوگۆی کرد بۆ ئاگاداربوون لە ئاستی خزمەتگوزاری و هەڵسوکەوت ئاستی دایەنگەکان لەسنوری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
لەو سەردانەیدا، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی چاوی بە ژمارەیەک پارێزەر کەوت کە ژمارەیەک پێشنیاریان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی دایەنەکان خستبووە ڕوو کەخۆی لە گرنگی پاراستنی ماف و دابینکردنی شێوەیەکی باش بۆ ماندووبوون و ڕێکخستنی ژیانی منداڵان دەبینیەوە. هەروەها داوای کرد دامەزراوەکان پێشتر بەرنامە و پلانی تایبەتیان بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی خزمەتگوزاریان هەبێت.
لەکۆتای سەردانەکەدا، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەموارکردنەوەی ڕێنمایی سیستمی دایەنگان بەپێویست باسکرد بۆ ئەوەی دایەنگەکان بتوانن بە شێوەیەکی نوێ و تەکنەلۆجیای نوێ خزمەت بکەن بە منداڵان و خێزانەکان.
|