سلێمانی / وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی بەڕێوەبەرایەتیەکانی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران بەسەرکردەوە.
خاتوو کوێستان موحەمەد:- "پێویستە دامەزراوەکانمان لەبەرزترین ئاستدا خزمەت بە هاوڵاتیان بەتایبەت کرێکاران بکەن"
بۆ بەدواداچونی کارەکانیان و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە گرتەکنیان ئەمڕۆ یەکشەممە ، 24ـی ئـــابی 2025، بەڕێز خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی ، بەجیا هەردوو بەڕێوەبەرایەتی کار‌و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران بەسەرکردەوەو هەریەک لە بەڕێزان شیروان مەجید و مۆفەق ڕەئوف بەڕێوەبەران و بەرپرسان پێشوازی لێ‌کرا.
لە سەردانەکەیدا وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی بەش و هۆبە جیاوازەکانی بەسەرکردەوەو لەنزیکەوە گوێی لە هاوڵاتیان گرت و ژمارەیەک ڕێنمایی پێویستی بە فەرمانبەران دا ، هەروەک جەختی کردەوە لەبەرزترین ئاستدا زۆرترین ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان بکرێت و ئامانجمان ئەوەیە کە کارەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی بە شێوەیەکی سیستەماتیک و بەرز لە خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتییان پێشکەش بکرێت."
وێڕای سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رجه‌م کارمەندان، جه‌ختی كرده‌وه له گرنگی‌و بایه‌خی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیەکە كه كرۆك و ئامانجەکەی خۆی له خزمه‌تی هاووڵاتیان بەتایبەت کرێکاراندا ده‌بینێته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر كاركردنی سه‌رجه‌م بهرپرسو كارمه‌ندان به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان‌و بنەماکانی بێلایهنیو پیشه‌ییبوون، هه‌روه‌ك ڕێنمایی ئاماده‌بووانی كرد لهوههی ئه‌و ئاستی ئارامی‌و هێمنیه‌ی هه‌یانه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هاووڵاتیان به‌رزتری بكه‌نه‌وه‌و به پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان ببنه هۆی ڕه‌زامه‌ندی هاووڵاتیان و ڕێزگرتنی زۆر لە هاووڵاتیان و وەڵامدانەوەی داواکانیان.
|