وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی منداڵانی بێسەرپەرشت لە چالاکیەکی هاوینە بەسەرکردەوە.
کوێستان موحەممەد: "ئێمە بەهۆی چالاکیە جۆراوجۆرە تەرفیهی و فەرهنگی و پرۆژەکانی پەروەردەیی هەوڵدەدەین ژیانی منداڵانی بێسەرپەرشت باشتر و ئارامتر بیکەین. ئەوان بەشداری لە دامەزراندنی داهاتووی وڵات دەکەن و دەبێت بەپێی شایستەیی خۆیان پارێزراوبن."
ئەمڕۆ شەممە، 23ـی ئـــابـی2025، خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، سەردانی ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕووناک‌بیری ژنانی کرد و لەلایەن بەڕێزان خاتوو هانا شوان بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە و د.ژییا عەباس بەرپرسی بەشی کاری کۆمەڵایەتی لە زانکۆی سلێمانی و مامامۆستایان پێشوازی کرا.
له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هۆڵی چالاکی و وانه په‌روه‌رده‌یی‌و فێركارییه‌كانی مندالآنى بێسەرپەرشتی به‌سه‌ركره‌وه‌و مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتیاران شێوازی كاكردن‌و به‌رنامه‌و پڕۆگرامه په‌روه‌رده‌ییه‌كانیان ڕوونكرده‌وه.
له‌باره‌ی کارەکانی ڕێکخراوەکەوە، خاتوو کوێستان موحەممەد ، ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رپه‌رشتیارو مامۆستایانی ڕێکخراوەکە كرد كه ئه‌ركێكی گرنگ‌و گه‌وره‌یان خستووەته سه‌رشانی خۆیان، به‌تایبه‌ت پرۆسه‌ی په‌رورده‌كردن بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن (4 بۆ 12)و به‌تایبه‌تتریش دانانی ئه‌و منداڵانه‌ی كه كه‌لێنێك له ژیانی خێزانیاندا هه‌یه.
خاتوو کوێستان موحەممەد وتیشی"جل‌و به‌رگ‌و پێداویستی بۆ منداڵ گرنگه، به‌ڵام په‌روه‌رده‌كردنی ته‌ندروست گرنگتره وئێمە بەهۆی چالاکیە جۆراوجۆرە تەرفیهی و فەرهنگی و پرۆژەکانی پەروەردەیی هەوڵدەدەین ژیانی منداڵانی بێسەرپەرشت باشتر و ئارامتر بیکەین. ئەوان بەشداری لە دامەزراندنی داهاتووی وڵات دەکەن و دەبێت بەپێی شایستەیی خۆیان پارێزراوبن."
ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری ژنان بەهاوکاری ژمارەیەک لەمامۆستاو پسپۆڕانی بەشی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی بۆ ماوەی مانگێک پڕۆژەیەکی بۆ پاڵپشتی دەروونی 25 منداڵی ماڵەکانی منداڵانی بێسەرپەرشتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی دەستپێکردووەو تیایدا چالاکی تەرفیهی و پەروەردەیی جۆراو جۆر پێشکەش بەمنداڵەکان دەکەن.