شاندێکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان بەسەر دەکاتەوە.
سلێمانی - ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ ئاب ٢٠٢٥ شاندێکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەسەرۆکایەتی خاتوو زەکیە سەید صاڵەح بریکاری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی ژمارەیەک دامەزراوەی کۆمەڵایەتی سلێمانی کرد و ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی پێشوازی لێکردن.
ئەم سەردانە بە مەبەستی ئاگاداریی زیاتر لە کار و چالاکیی دامەزراوەکان بەتایبەت پڕۆژەی خێزانی جێگرەوەو پڕۆژەی هاوکاری یونسێف بۆ کەمئەندامان و هەژاران و هەروەها گەڕان بە شێوەیەکی گەورەتر بۆ هاوکاری ئەو دامەزراوانە
بریکاری وەزارەت لەو سەردانەدا وتووێژی ڕاستەوخۆی لەگەڵ بەرپساندا بەڕێوەبرد و کاری دامەزراوەکانی بەڕز نرخاند و راگەیاند کە وەزارەتی کار و کۆمەڵایەتی بەرپرسانە بەدواداچوون خۆی دەکات بۆ گرفتەکان و چارەسەری پێویست دەکات.
بریکاری وەزارەت كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەرپرسان بەڕێوەبرد، بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی كار و خزمەتگوزاریە كۆمەڵایەتییەکان و وتووێژی لەسەر پلانی بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکان.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، بریکاری وەزارەت پەیامی سپاس و هاوکاری بە بەڕێوەبەران پێشکەش کرد بۆ بەرەوپێشچوون و چاکسازی لە سەرجەم دامەزراوەکان.
|