• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
زانایان نزیکن لە چارەسەری یەکجاری بۆ نابیستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، (٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٥) ڕۆژنامەی (دەیلی مەیلی) بەریتانی بڵاوی کردەوە: "زانایانی بەریتانی تاقیکردنەوەیەکی کلینیکی نوێ ئەنجام دەدەن، بە ئامانجی چارەسەرکردنی ڕیشەیی نابیستی، بە بەکارهێنانی خانە بنەڕەتییەکان، کە هەنگاوێکی پێشەنگانەیەلە جۆری خۆیدا لە جیهان."

بەگوێرەی ئەو هەواڵە، ئەم چارەسەرە داهێنەرانەیە پشت بە دەرزیلێدانی خانە بنەڕەتییە گەشەسەندووەکانی تاقیگە دەبەستێت بۆ ناو گوێی تووشبوو، بە ئامانجی گەشەکردنی خانەدەماری بیستنی نوێ، بۆ جێگرتنەوەی ئەو خانانەی کە بەهۆی پیربوون، یان کەموکوڕی لە جینەکان، یان هەوکردنەوە زیانیان پێگەیشتووە و پێشووتر چارەسەریان نەبوو.

شیاوی باسە، ئەم تاقیکردنەوە کلینیکییە دوای تاقیکردنەوە سەرکەوتووەکانی ئاژەڵان دێت کە دەریانخستووە چارەسەرەکە نەک تەنیا ئاستی بیستن بەرز دەکاتەوە، بەڵکوو بە شێوەیەکی بەرچاو باشتری دەکات.

کۆمپانیای نوێی (ڕینڕی تێڕاپیوتیکس) کە پەیوەندیی بە زانکۆی شیفیلدەوە هەیە، ڕێگەی پێ دراوە ئەم چارەسەرە لەسەر ٢٠ نەخۆش تاقی بکاتەوە، کە حاڵەتی کەڕی/ نابیستیی توندیان هەیە، بۆ ئەوەی بزانن ئایا هەمان ئەنجام لەسەر مرۆڤ بەدەست دێت یان نا.

تیمی لێکۆڵینەوەکە ڕوونی کردووەتەوە: "چارەسەرەکانی ئێستا پشت بە چاندنی ئامێری بیستۆكی دەستکرد دەبەستن، کە بە نەشتەرگەری دەچێندرێت، بۆ ئەوەی کاری ئەو خانە وردانە بکات کە بەهۆی پیربوون، یان دەنگی بەرز، یان نەخۆشییەوە لاواز بوون، بەڵام ئەم ئامێرانە زۆر گرانن و تەنیا بۆ کەڕییەكی زۆر بەکار دەهێنرێن."

تیمەکە دەشڵێت: "ئەو خانە بنەڕەتییانەی لەم چارەسەرە نوێیەدا بەکار دەهێنرێن، خانەی سەرەتایی دەماری گوێن و لە کلینیک بەرهەم هێنراون کە نزیکن لەوەی ببنە خانەی پێگەیشتووی دەماری گوێ. کاتێک ئەمانە دەچنە ناو گوێچکەوە، چاوەڕوان دەکرێت گەشە بکەن و ببنە خانەی کارای گوێ کە دەنگ بۆ مێشک بگوازنەوە، ئەمەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە بیستنی سروشتی بۆ هەندێک نەخۆش دەگەڕێنێتەوە."

هەروەها ئەوەش خراوەتەوە ڕوو: "چارەسەرەکە لە کاتی نەشتەرگەریی چاندنی گوێچکە لە دۆخی بێهۆشکردنی گشتییدا ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ ئەگەری پەرەپێدانی شێوازێکی دەرزیی نانەشتەرگەری لە داهاتوودا."

پێشبینی دەکرێت یەکەم ئەنجامی تاقیکردنەوەکە لە ساڵی ٢٠٢٧دا دەربکەوێت، بەو هیوایەی دواتر چارەسەرەکە بۆ ئەو نەخۆشانە بخرێتە گەڕ کە لەدەستدانی بیستنیان بەهۆی تەمەنەوە سووک بۆ مامناوەندە، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە چاندنی بیستۆكی دەستکرد هەبێت.

هەروەها شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم چارەسەرە دەتوانێت شۆڕشێک لە ژیانی هەزاران نەخۆشدا بکات.


30/07/2025
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.