• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
یارییه‌كی‌ دۆستانه‌ له‌ نێوان تیپی‌ ڕزگاربووانی‌ مین‌و ته‌قه‌مه‌نی‌‌و تپی‌ وه‌رزشی‌ ڕاگه‌یاندكارانی‌ سلێمانی‌


ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 13ی‌ 12ی‌ 2016، یارییه‌كی‌ دۆستانه‌ له‌نێوان هه‌ردوو تیپی‌ وه‌رزشی‌ ( تیپی‌ وه‌رزشی‌ تۆپی‌ پێی‌ ڕزگاربووانی‌ مین‌و ته‌قه‌مه‌نی‌)‌و (تیپی‌ ڕاگه‌یاندنكارانی‌ وه‌رزشی‌ سلێمانی‌) له‌ یاریگای‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ وه‌رزشی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ ڕاپه‌ڕین به‌ڕێوه‌چوو.

یارییه‌كه‌ پڕ بوو له‌ جوڵه‌و ساتی‌ چێژ به‌خش بۆ به‌شداربووان‌و ئاماده‌بووان، ئاماده‌بووانیش پێكهاتبوون له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ حكومی‌‌و كه‌سایه‌تیه‌ وه‌رزشییه‌كان، له‌وانه‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ مینی‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ وه‌رزشی‌ سلێمانی‌‌و سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی‌ سكرتارییه‌تی‌ ڕێكخراوی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژ بۆ كه‌مئه‌ندامان، له‌و یارییه‌دا هه‌ردوو تیپی‌ وه‌رزشی‌ ئاستێكی‌ به‌رزی‌ وه‌رزشیان پیشاندا، یارییه‌ دۆستانه‌كه‌ له‌ لایه‌ن (یانه‌ی‌ ڕۆژ بۆ وه‌رزشی‌ كه‌سانی‌ كه‌مئه‌ندام‌) و ڕێكخراوی‌ (ڕۆحی‌ تۆپی‌ پێی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌) ڕێكخرابوو، له‌ كۆتاییشدا مه‌دالیای‌ ڕێزلێنان پێشكه‌ش به‌ هه‌ردوو تیپی‌ وه‌رزشیدا دابه‌شكرا.



13/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.