بەڕێوەبەری گشتی سەردانی کۆمەڵەی ڕۆژ دەکات و کارەکانیا بەرز دەنرخێنێ.
ژیلوان عادل : " بارودۆخی هاوڵاتیانی کەمئەندام سەختە و ئه‌ركی گه‌وره‌مان له ئه‌ستۆیه پێویسته له داهاتوودا باشتر به ئەرکەکانمان هه‌ستین"
ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی تەمووزی 2025، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، سەردانی کۆمەڵەی ڕۆژی کرد‌و بەڕێز ئەحمەد شێخ یەحیا سەرۆکی کۆمەڵەو ژمارەیەک لە بەرپرسان پێشوازیان لێکرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا کە ژمارەیەک لە ڕێکخراوە کەمئەندامیەکان ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به مێژووی پرشنگداری كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژو كار‌و چالاكییه‌كانی‌و چۆنییه‌تی‌و باشترین كاركردن بۆ هاوڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، به‌تایبه‌ت پەرەپێدانی تواناکانی کەمئەندامان و جێبەجێ کردنی بڕگەکانی یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستی تایبەت، له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌بووان جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و یه‌كخستنی تواناكان كرد بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت‌و باشتركردنی ژیان‌و گه‌شه‌پێدانی تواناکانیان.
بەڕێوەبەری گشتی، پیۆزبایی دامەزراندنی کۆمەڵەکەی لێکردن ودەست خۆشی لە کارەکانیان کرد، هه‌روه‌ك كار‌و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژی به‌رزنرخاند وه‌ك كۆنترین‌و فراوانترین ڕێكخراوی بواری كاركردن بۆ هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، هه‌روه‌ك وتی :" ئێمه ئه‌ركی گه‌وره‌مان له ئه‌ستۆیه‌و پێویسته له داهاتوودا باشتر به كاره‌كانمان هه‌ستین‌و ئه‌و توێژه‌ی هه‌ردوولا كاری بۆ ده‌كه‌ین خه‌ڵكانێكن شایسته‌ی باشترین خزمه‌تن" هه‌روه‌ها جه‌ختی لەسەر پێویستی هه‌ماهه‌نگی زیاتر‌و كاری پێكه‌وه‌ی کردەوە.
|