خێزانێک ماوەی 6 شەو و 7ڕۆژە لە پارکێکدا دەمێننەوە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەهانایانەوە دەچن.
لێدوانى ڕۆژنامەوانى:
کاتژمێر 10ـی شەوی ڕابردوو، سێشەممە، 24ـی 6ـی 2025، پاش ڕاپۆرتێکی کەناڵی ڕوداو لەسەر خێزانێکی بێلانە کەلە پارکێکی ناو شاری سلێمانی دەمانەوە بەڕێز ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، بەهاوڕێیەتی هێمن محمد جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، سەردانی خانەوادەکەی کردو هەر شەوی ڕابردوو کەیسەکەی چارەسەرکرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە هانای خێزانێکەوە چوون کە لە دۆخێکی نەخوازراوی ژیاندابوون و هەر شەش منداڵی خێزانەکە لەو شوێنە ڕزگارکرانو لە ئێستەدا لە ماڵێکی ئاسایدا حەوێنراونەتەوە.
ئەو خێزانە پێکهاتبوون لە (٦) منداڵ و دایک و باوکیان و بەهۆی کێشەی جۆراو جۆرەوە بێ لانە مابونەوە و خەڵکانی تری چاکەکار هاوکاریان بوون و چاودێریان دەکردن و پاش ئاگادارکردنەوەو هەواڵدان، بەڕێوبەرایەتیگشتی بەهانایانەوە چوو.
بە پێی وتەی بەڕێز ژیلوان عادل،سەرۆکی خێزانەکە ژینگە پارێزەو توانای دابینکردنی کرێ و خەرجی ڕۆژانەی نیەو ئەوخێزانەو منداڵەکان خواردنو ژیانیان وەک پێویست نەبووەو لەبارودۆخێکی خراپی ژیاندا بوون هەر پاش سەردانکردنیان شەوی ڕابردوو خانویەکیان بۆ دابین کراوە تاوەک و بەکاتی تیایدا بمێنەوەو لە ئیستەدا کار دەکەن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستیو کۆمەڵایەتی و دەروونى و حەواندنەوەیان لەماڵێکدا کە گونجاو بێت بۆ ژیان و وە جێ بەجێکردنی هەموو پێویستییەکانیان.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی هەریەک لەکەناڵی ڕوداوو ئەو خێرخوازانەش کرد کە بەدەم ئەم خانەوادەیەوە هاتوون و بەڵێنی چارەسەرکردنی کەیسەکەش دەدات.
|