بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی کارپێکردنی منداڵاندا پێشانگایەکی کاری دەستی بۆ منداڵانی ئیشکەر کردەووە.
کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ،12ـی حوزەیرانی 2025، بە ئامادەبونی بەڕێزان د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت ، ئاوات موحەمەد قائمقامی سلێمانی، خاتوو سارا لەتیف بەڕێوەبەری جێبەجێکاری منداڵپارێزی کوردستان ،نوعمان عەبدوڕەحمان بەرپرسی پەیوەندیەکانی منداڵپارێزی کوردستان، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کارپێنەکردنی منداڵ لە کازیوەی سەرای سلێمانی پێشانگایەکی کاری دەستی و شێوەکاری بۆ منداڵانی سەرشەقام و ئیشکەر کرایەوە.
پێشانگاکە بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بەهاوبەشی بەڕێوەیان برد، تیایدا کاری دەستی و شێوەکاری ئەومنداڵانە پیشاندرا کەلە چوارچێوەی پڕۆژەی پاراستنی منداڵدا لەسەرشەقامەکان دورخراونەتەوەو لە کاری سەخت پارێزراون و لەژێر چاودێریدا لە خول و ڕاهێنان و چالاکی جۆراو جۆری منداڵاندا بەشداریان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ژمارەیەک لایەنی پەیوەندیدار لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکدا بەناوی پڕۆژەی پاراستنی منداڵ چاودێری وردی هەموو شەقام و ترافیک و شوێنە گشتیانە دەکات کە منداڵانی خوار تەمەن 18ساڵ تیایدا کار دەکەن و بۆ پاراستنیان چاودێریان دەکەن.
|