بەوێنە:- ئاههنگو فیستیڤاڵی ساڵانه لە دایه‌نگه‌ی شارەزووری حكومی به‌ڕێوه‌چوو.
بە ئامادەبوونی خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی دایەنگاکان، هێمن موحەمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، خاتوو نازدار بەڕێوەبەری دایەنگەو کارمەندان، پاش گرتنی وێنه‌ی ده‌رچوون، بڕوانامه‌و خه‌ڵاتی تایبه‌ت به‌خشرایه ئه‌و منداڵانه‌ی قۆناغی دایه‌نگه ته‌واو دهكهنو پێده‌نێنه قۆناغی ساڵی چواره‌می ته‌مه‌نیانه‌وه كه به‌ڕێكردنه بۆ قۆناغی باخچه‌ی ساوایان.
دایەنگەی شارەزووری حکومی تەنها دایەنگەیە لەسنوری قەزای شارەزوور و نمونه‌ی كار‌و خزمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاست به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
|