• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
یه‌كگرتووی‌ خوشكان پشتیوانی‌ له‌ كه‌مپینی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌كات


وه‌فدێكی‌ مه‌كته‌بی‌ سكرتارییه‌تی‌ یه‌كگرتووی‌ خوشكانی‌ ئیسلامی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ده‌كه‌ن‌و پشتیوانی‌ خۆیان بۆ كاره‌كانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌رده‌بڕن.

رۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 13ی‌ 12ی‌ 2016، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی‌ سكرتارییه‌ت یه‌كگرتووی‌ خوشكانی‌ ئیسلامی‌ كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ فاتیمه‌ عه‌لی‌، سكرتێره‌ی‌ ڕێكخراوو (ڕووناك موحه‌ممه‌د‌و خه‌دیجه‌ عه‌بدولعه‌زیزو شنۆ شه‌ریف) ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سكرتارییه‌ت.

له‌ دیدارێكدا وه‌فدی‌ سكرتارییه‌تی‌ یه‌كگرتووی‌ خوشكانی‌ ئیسلامی‌ كوردستان پشتگیری‌ خۆیان بۆ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ربڕی‌‌و ده‌ستخۆشییان له‌ كارمه‌ندانی‌ دامه‌راروه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد كه‌ جێده‌ستیان دیاره‌ له‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵان‌و ئافره‌تان‌و بێ‌ لانه‌كاندا، هه‌روه‌ها پشتگیری‌ خۆیان بۆ كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربڕی‌، له‌ به‌رانبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ یه‌كگرتووی‌ خوشكانی‌ ئیسلامی‌ كوردستانی‌ كردو هوای‌ خواست له‌ داهاتوودا بتوانن كاری‌ هاوبه‌ش له‌ خزمه‌ت منداڵ‌و ئافره‌ت‌و خێزاندا ئه‌نجامبده‌ن، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ تیشكی‌ خسته‌سه‌ر كار‌و به‌رنامه‌و پلانه‌كانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌روه‌ها ئه‌و گرفتانه‌ی‌ له‌سه‌ر ڕێگای‌ كارو خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن.

دوابه‌دوای‌ سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، وه‌فدی‌ یه‌كگرتووی‌ خوشكانی‌ ئیسلامی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ لیژنه‌ی‌ پێشوازی‌ له‌ هاوكارییه‌كانی‌ كرد له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌كره‌جۆو دواتر خانه‌كانی‌ به‌ساڵاچووان‌و ساوایانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌.



13/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.