• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ كۆمپانیای‌ قه‌یوان ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 11ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ 2016، وه‌فدێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و هاوڕێیه‌تی‌ ئه‌ڵوه‌ عبدولغه‌فور، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌رو پرشنگ كه‌ریم، به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان‌و ئالان كه‌ریم، به‌رپرسی‌ ڕاگه‌یاندن‌و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، سه‌ردانی‌ كۆمپانیای‌ قه‌یوانی‌ كردو له‌وێ‌ له‌لایه‌ن كاك شێخ فاخر‌و هاوكاره‌كانیه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

له‌ دانیشتنێكدا كه‌ نزیكه‌ی‌ سه‌عاتێكی‌ خایاند به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ره‌ڕای‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ بۆ كۆمپانیای‌ قه‌یوان‌و كه‌ هاوكارێكی‌ باشی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه‌و ده‌ستی‌ هه‌یه‌ له‌ كاری‌ تری‌ خێرخوازیدا، هه‌روه‌ها هانیشی‌ دان كه‌ به‌رده‌وام بن له‌ كاری‌ چاكه‌ی‌ خێرخوازی‌ به‌تایبه‌ت له‌م باردۆخه‌ ناله‌باره‌ داراییه‌ی‌ كه‌ به‌سه‌ر له‌ كوردستان گوزه‌ر ده‌كات، له‌ به‌رانبه‌ریشدا كاك شێخ فاخر هاتنی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و وه‌فده‌ هاوڕێكه‌ی‌ به‌رز نرخاند‌و هاوكاری‌‌و هه‌ماهه‌نگی‌‌ خۆی‌‌و كۆمپانیاكه‌ی‌ بۆ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان دووپاتكرده‌وه‌.



11/01/2016
بابەتی زیاتر...
12
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.