سلێمانی / لەسەر ڕوبەری 8000 م دووجا بەردی بناغەی پارکێکی حەوانەوە بۆ داڵدەدراوانی ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو دانرا.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشهممه، 3ـی حوزەیرانی 2025، به ئامادهبوونی بهڕێز خاتوو کوێستان موحەممەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، ژیلوان عادل شکور، بهڕێوهبهری گشتی چاودێرییو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی لهپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، خاتوو شێری کراهام سەرۆکی ڕێکخراوی سید، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و ڕێکخراوەیی، بەردی بناغەی پارکێکی حەوانەوە بۆ داڵدەدراوانی ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو دانرا.
بەڕێز وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەوتەیەکدا باسی لەگرنگی پڕۆژەکە بۆ داڵدەدراوان کرد کە سودێکی گەورە بە سودمەندان دەگەیەنێت و وادەکات کەشێکی ئارام بۆ ژنانی داڵدەدراوان دابین بکات و لایەنی دەرونیان زیاتر سەقامگیر بکات و ئاوڕدانەوەی زیاتری کارمەندان و داڵدەدراوانی بە پویست زانی.
لەبەشێکی تری وتەکەیدا ووتی" سوپاسی جێبەجێکارو هەموو ئەوانەی کە لەپشت ئەم پڕۆژە بەسودەوەن دەکەین و وە سوپاسی هەر ڕێکخراوو لایەنێک دەکەین دەستی هاوکاری و پڕۆژە بۆ داڵدەدراوان پێشکەش بکات چونکە ئەوانیش بەشێکی دانەبڕاوی ئەم کۆمەڵگەیەن و پێویستیان بەخزمەتگوزاری و ئاوڕدانەوە هەیە.
پاشان خاتوو شیری گراهام لەوتەیەکدا وتی: " سوپاسی خاتوو کوێستان موحەمەممەد، دەکەین کە بۆتە پاڵپشتێکی گەورە بۆ ژنان و داڵدەدراوان و هاوکارێکی گەورەیە ، ئەم پڕۆژەیە تەنیا پڕۆژەیەکی بیناسازی نیە خزمەت بە خۆش گوزەرانی و کامەرانیانی داڵدەدراوان دەکات، ئەم پارچەزەویە لەڕێگەی پڕۆژەکەوە داڵدەدراوان سودمەند دەبن و دەبێتە درگایەک بۆ ئارامیان تا ببنەوە ئەندامێکی چالاک و شاد و بەوپەڕێ دەروندروستیەوە بکرێنەوە ناو کۆمەڵگا و دوور لە توندوتیژی.
پڕۆژەکە پێک دێت لە سەوزایی و باخچەو گوڵ و چیمەن و پارکێکی یاری بۆ ئەومنداڵانەیلەگەڵ داڵدەدراوانن و بەشێکی بۆ چالاکی وەرزشی.
ئەم پڕۆژەیە بەچاودێری خاتوو شێریگراهام لەسەر بودجەی کۆمپانیای (پیترۆ نەیشن )لەسەر ڕوبەری 8000م دوجایە جێبەجێ دەکرێت و بڕی (640041000) شەست و چوار ملیۆن و چل و یەک هەزار دیناری بۆ تەرخان کراوە و کۆمپانیای ماکس هاوس جێبەجێی دەکات.