سلێمانی/ +وێنە:- سەنتەری ئۆتیزمی حکومی پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری تایبه‌ت به منداڵانی توشبووی (ئۆتیزم) ده‌كاته‌وه.
خاتوو کوێستان موحەممەد "گرنگی تایبەتمان بە توشبوانی ئۆتیزم داوەو ژمارەیەک سەنتەری نوێمان کردەوەو و لەئێستاشدا لەچەند قەزایەکی تر ئامادەکاری بۆ کردنەوەی سەنتەری نوێ دەکەین"
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، 3ـی حوزەیرانی 2025، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز خاتوو کوێستان موحەممەد، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، لەتیف شێخ عەزیز به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی كه‌مئه‌ندامان و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرس‌و مامۆستا‌و كارمه‌ندانی پەیمانگاوسه‌نته‌ره‌كان‌و ژماره‌یه‌ك له باوك‌و دایكی منداڵانی سودمه‌ندی سەنتەر، سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری تایبه‌ت به منداڵانی توشبووی (ئۆتیزم)ـی سەنتەرەکە كرده‌وه.
پێشانگاكه پێكهاتبوو له وێنه‌و كاری ده‌ستی منداڵانی په‌یمانگا كه تیایدا توانا‌و هونه‌رو به‌هره‌ی خۆیاین به پشتیوانی مامۆستاكانیان زۆر به جوانی خستبوویه ڕوو، به‌جۆرێك به‌ڵگه‌ی توانایی تایبه‌تی منداڵانی توشبووی ئۆتیزم بوو ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وروبه‌ر هاوكارو پشتیوانیان بێت.
وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی ڕاهێنەران و كارمه‌ندانی سەنتەرەکە كرد به تایبه‌ت مامۆستا سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاو مامۆستای وانه‌ی هونه‌ری كه پشتیوانی منداڵه‌كان بوون بۆ پیشاندانی به‌هره‌و تواناكانیان، هه‌روه‌ك هیوای خواست له ساڵی ئاینده‌دا كاری باشتری په‌یمانگا ببینین.
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کەلە چوارچێوەی پێشانگاکەدا بۆ وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕێکخرابوو وتی" توانیومانە بەباشی پەرە بە سەنتەرە حکومیەکانی ئۆتیزم بدەین و لەم سەنتەرەدا ژمارەیەک منداڵ پاش ڕاهێنان چارەسەر کراون و توانیویانە بچنە باخچەو قوتابخانەکان و هەندێکیان تا قۆناغی پەیمانگاکان دێژەیان بەخوێندن داوە"
|