+وێنە .. بەئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی دایه‌نگه‌ی دایکی حکومی لە ڕۆژی جیهانی منداڵاندا ژمارەیەک چالاکی بەڕێوەبەرد.
ئەمڕۆ یەکشه‌ممه، 1ـی 6ـی 2025، به ئامادبوونی ژیلوان عادل شکور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی بەشی دایەنگاکان، پشتیوان موحەممەد بەرپرسی سەنتەری پاراستنی منداڵان و ژمارەیەک لەبەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ستافی دایه‌نگه‌كه، دایه‌نگه‌ی (دایکی حکومی) بۆڕۆژی جیهانی منداڵان ژمارەیەک چالاکی به‌ڕێوه‌برد.
لەو بۆنەیەدا بەڕێوەبەری گشتی ده‌ستخۆشی له خاتوو بەسۆز تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی دایه‌نگه‌ی دایک كرد به‌هۆی گرنگیدانیان به چالاكییه جۆراوجۆره‌كان بۆ منداڵ، هه‌روه‌ك هیوای خواست له ئاینده‌دا كاری باشتریان لێ ببێنێت بۆ خزمه‌تی منداڵان.
چالاکیەکان پێكهاتبوو، چالاكی هونه‌ری‌و كردنه‌وه‌ی پێشانگای به‌رهه‌می كاری ده‌ستی منداڵان و سرودی منداڵان
دایه‌نگه‌ی دایک یه‌كێك له دایه‌نگه حكومییه‌كانه كه ده‌كه‌وێـته ناو پڕۆژەی شاری سپی و ساڵانه له بۆنه جیاوازه‌كاندا كار‌و چالاكی هه‌مه‌چه‌شنه بۆ منداڵان ڕێكده‌خات.
|