سلێمانی/ +وێنە .. دایه‌نگه‌ی خنجیلی حکومی فیستیڤاڵ‌و پێشانگای ساڵانه‌ی خۆی کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 29ـی 5ـی 2025، به ئامادبوونی خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و ژیلوان عادل شکور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت وخاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی و ژمارەیەک لەبەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ستافی دایه‌نگه‌كه، دایه‌نگه‌ی (خنجیلی حکومی) پێشانگاو فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌برد.
فیستیڤاڵه‌كه پێكهاتبوو له دوو به‌شی چالاكی هونه‌ری‌و كردنه‌وه‌ی پێشانگای به‌رهه‌می وێنه‌كێشان‌و كاری ده‌ستی منداڵانی ته‌مه‌ن 2- 4 ساڵ‌و به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی قۆناغی دایه‌نگه‌ی ژماره‌یه‌ك منداڵی دایه‌نگه‌و به‌ڕێكردنیان بۆ باخچه‌ی ساوایان ڕێكخرابوو.
له فیستیاڵ‌و پێشانگاكه‌دا، به‌ڕێز وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی دایه‌نگه‌ی خنجیل كرد به‌هۆی گرنگیدانیان به چالاكییه جۆراوجۆره‌كان بۆ منداڵ‌و سازدانی زیاد له بۆنه‌یه‌ك بۆ منداڵانی دایه‌نگه به‌درێژایی ساڵێكی كار، هه‌روه‌ك هیوای خواست له ئاینده‌دا كاری باشتریان لێ ببێنێت بۆ خزمه‌تی منداڵان.
دایه‌نگه‌ی خنجیل یه‌كێك له دایه‌نگه حكومییه‌كانه كه ده‌كه‌وێـته گه‌ڕه‌كی بەکرەجۆی شاری سلێمانی‌و ساڵانه له بۆنه جیاوازه‌كاندا كار‌و چالاكی هه‌مه‌چه‌شنه بۆ منداڵان ڕێكده‌خات.
|