بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامان ڕێزلێنانی بەخشیە قائیمقام و سەرۆکی شارەوانی بازیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی 5ـی2025، بەڕێز لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، لەسەردانێکیدا بۆ قەزای بازیان سەردانی قائمامیەت و شارەوانی قەزاکەی کرد.
لەسەردانەکەیدا بەڕێز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامان بەهاوڕێیەتی خاتوو ئاریاس کەمال بەرپرسی سەنتەری لوتفیە مەلاغالب لەسەردانەکەیدا ڕێزلێنانی بەخشیە هەریەک لەبەڕێزان ئیسماعیل ئەحمەد قائمقامی قەزای بازیان و نەوزاد جەلال سەرۆکی شارەوانی قەزاکە، لەپای پاڵپشتیەکانیان بۆ سەنتەری ئۆتیزمی لوتفیە مەلاغالبی حکومی کە لەماوەی ڕابردودا بەردەوام هاوکار بوون لەدابین کردنی پێداویستی و چارەسەر کردنی گرفتەکانیان.
|