لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە 2000 سەبەتەی خۆراکیان بۆ هاوڵاتیانی کەمدەرامەت و خاوەن پێداویستی تایبەت دابین کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێزلێنانی بەخشیە سێ دەزگای خێرخوازی.
ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی 5ـی2025، ژیلوان عادل شکور ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، بەهاوڕێیەتی خاتوو کەنار شەوقی لە هۆبەی کاری کۆمەڵایەتی، بەجیا سەردانی دەزگا خێرخوازیەکانی (بارزانی و ڕوانگە و هانا)ـی کرد و ڕێزلێنانی پێشکەش کردن.
لە سەردانەکاندا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئامانجی ڕێزلێنانەکەی ڕوونكرده‌وه وكارەکانی ڕێکخراوە خێرخوازیەکان بەتایبەت هەرسێ ڕێکخراوەکەی بە گرنگ وەسف کرد کە لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا هەرسێ ڕێکخراوەکە 1000 سەبەتەی خۆراکیان لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە بەسەر هاوڵاتیانی کەمدەرامەت دابەش کرد، هه‌روه‌ك جه‌ختی كرده‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پشتیوانی خۆی بۆیان دووپات ده‌كاته‌وه و سوپاسی کردن و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن .
لەبەرامبەردا هەرسێ دەزگا خێرخوازیەکان سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتیان کرد و داوایان کرد هەماهەنگی نێوان هەردولا لەو بوارەدا بەردەوامی هەبێت.
|