بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌و کلینیکی د.چێنەر عومەر یاداشتێكی له‌یه‌ك تێگه‌یشتن له‌به‌رژه‌وه‌ندی ماڵه‌كانی منداڵان واژۆ ده‌كه‌ن
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، 27ـی 5ـی 2025، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان سۆران سەعید، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان، هیوا ڕەحمان بەرپرسی بەشی یاسا یاداشتێكی لێكتێگه‌یه‌شتنی له‌به‌رژه‌وه‌ندی منداڵان ماڵەکانی سەر بەچاودێری کۆمەڵایەتی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. چێنەر عومەر عەلی واژۆكرد.
له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختی له بایه‌خی هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاری نێوان دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت‌و ڕێكخراوه نێوخۆی‌ی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرده‌وه بۆ خزمه‌تی منداڵان، هه‌روه‌ك به بایه‌خه‌وه باسی له كار‌و چالاكییه‌كانی خزمەتەکانی کلینیکی د.چێنەر عومەر كرد.
بەپێی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه کلینیکی د.چێنەر عومەر چاودێری دۆخی تەندروستی منداڵانی بێسەرپەرشت لە ماڵەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی دەکات کە ئەم خزمەتگوزاریانە بێبەرامبەر لەخۆ دەگرێت: چاودێری، ڕاوێژکاری، دەروونی، دەرمان، پشکنینی تاقیگە، پزیشكی ددان، پشکنینی گشتی، پزیشکی پێست.
ئەمانەش سەرجەم سودمەندانی ماڵەکانی منداڵان و کوڕان و کچان دەگرێتەوە بێبەرامبەر.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی کلینیکی د. چێنەر عومەر و تیمی هاوڕێی کرد کە لەسۆنگەی خەمخۆریانەوە بەو ئەرکە هەڵدەستن ئەمەش وادەکات منداڵانی بێسەرپەرشت لەماڵەکاندا بەتەندروستیەکی باشترەوە پەروەردەبکرێن و بۆناو کۆمەڵگە ئامادەبکرێن.
|