لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ئه‌م لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه بۆ ڕای گشتی ده‌خاته ڕوو:
1ـ ئه‌و هاووڵاتیه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی تۆمارن‌و به‌هه‌ر هۆیه‌ك دواكه‌وتبوون له پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم، له ئێسته‌دا ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بكه‌ن‌و فۆرم پڕبكه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی سه‌رله‌نوێ پشكنینه‌وه‌ی پزیشكی، ئه‌وه‌ش پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شیاندنی كه‌مئه‌ندامان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی چاره‌سه‌ر كرا.
2ـ به‌پێی خشته‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاروایه ڕۆژی چوارشه‌ممه، 14ی 12ی 2016 مووچه‌ی مانگی پێنجی ساڵی 2016ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت (كه‌مئه‌ندامان) دابه‌شبكرێت.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
12ی 12ی 2016
|