بەڕێوەبەری گشتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی کرد
ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی 5ـی 2025، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەیاوەری مافپەروەر هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسا، ڕێبوار رەسول لە بەشی یاسا. سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس پاێزگای سلێمانی کردو لەلایەن بەڕێز عەمید د. ئارام محمد بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی پێشوازی کران.
ئامانجی سەردانەکە هەماهەنگی بوو بۆ کاری هاوبەش بەتایبەت لە کارەکانی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ کەخۆی لە درخستنەوەی منداڵانی سەر شەقام و بازاڕ و ئەو جێگانەی کە منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی کاری تێدا دەکات لە پێناو پاراستنی مافەکانی منداڵ و لە چوارچێوەی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ کە ئەنجومەنێکی فراوانە و پێکدێت لە ئەندامانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ نەهێشتنی دیاردەی منداڵی ئیشکەر لەسەر شەقام و ترا لایتەکان.
بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی سوپاسی شاندی میوانی کرد و پاڵپشتی خۆی بۆ ئەنجومەنەکەدووپات کردەوە.
|