بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی (UNHCR)(منداڵپارێزی کوردستان) (DHRD)دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ـی 5ـی 2025، ژیلوان عادل شکور بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت به ئامادهبوونی سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان، پێشوازیكرد له بهڕێزان خاتوو جێلدێز مۆڵدالیڤا و خاتوو پەروین ئیسماعیل نوێنەری کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کار ڕووباری پەنابەران(UNHCR)، ناسک ئیسماعیل ڤیلیا ئاسۆ لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، تەلار کەمال و ژوان جەمال لە ڕێکخراوی DHRD.
کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کار ڕووباری پەنابەران هاوبەشەکانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ئاگادار کردەوە کە کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووە کان بۆ کاروباری پەنابەران کۆتایی ئەهێنێ بە پرۆژەکانی پاراستنی منداڵ کە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان جێبەجێی دەکات و هەروەها پڕۆژەکانی نەهێشتنی توندو تیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز کە ڕێکخراوی DHRD جێبەجێی دەکات، لەحوزەیرانی 2025 کۆتا ڕۆژ دەبێ بۆ ئەو پڕۆژانە.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کار ڕووباری پەنابەران کرد کەتا ئێستا توانیویانە پڕۆژەکە پاڵپشتی بکەن وهیوای خواست پاش کشانەوەی ئەوان بتوانن بەردەوامی بە پڕۆژەکان بدەن.
|