کلینیکی د.چێنەر عومەر، بێبەرامبەر خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بەمنداڵانی بێسەرپەرشت دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی 5ـی 2025، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بە ئامادەبوونی سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان پێشوازی کرد لە بەڕێز د.چێنەر عومەر پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و تیمێکی هاوڕێی.
سەردانەکەی شاندی میوان لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی گشتیبوو، تیایدا شاندی میوان پاکێجێکی تەندروستیان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کرد کە ئەم بەشانە بێبەرامبەر لەخۆ دەگرێت: چاودێری، ڕاوێژکاری، دەروونی، دەرمان، پشکنینی تاقیگە، پزیشكی ددان، پشکنینی گشتی، پزیشکی پێست.
ئەمانەش سەرجەم سودمەندانی ماڵەکانی منداڵان و کوڕان و کچان دەگرێتەوە بێبەرامبەر و بڕیار وایە پاش هەڵسەنگاندن یاداشتێک بۆ ئەو مەبەستە واژۆ بکرێت.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی کلینیکی د. چێنەر عومەر و تیمی هاوڕێی کرد کە لەسۆنگەی خەمخۆریانەوە بەو ئەرکە هەڵدەستن ئەمەش وادەکات منداڵانی بێسەرپەرشت لەماڵەکاندا بەتەندروستیەکی باشترەوە پەروەردەبکرێن و بۆناو کۆمەڵگە ئامادەبکرێن.
|