بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە ڕێکخراوی N2Nـی ئەمریکی نێودەوڵەتی دەکات و پێشنیاری کاری هاوبەش لەبواری گەشەپێدانی مرۆیی دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی 5ـی 2025، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، بەئامادەبوونی سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان، پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراویneighbors to nations (N2N)ـی ئەمریکی نێودەوڵەتی کرد کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان، جولیوس کۆگ
سەرۆکی ڕێکخراو، کامەران حمید رسول بەڕێوبەری کارگێڕی.
له‌و دیداره‌دا ڕێكخراوی N2n له چوارچێوه‌ی ههماههنگیو هاوكاری هه‌ردوولادا پێشنیاری ژماره‌یه‌ك پڕۆژەی لە بواری ڕاهێنانو گه‌شه‌پێدانی توانای مرۆیی‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیش به خۆشحاڵیه‌وه ئاماده‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پیشاندا بۆ هه‌موو هاوكارییهكو كارئاسانییه‌ك بۆ به‌رنامه‌كانی ڕێكخراوی n2n و سوپاسی ههماههنگیو هاوكاریی‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی كردن‌و به‌شی پارێزگاری خێزانی ڕاسپارد له چوارچێوه‌ی پلانی ساڵانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و بهڕێوهبهرێتییهكانی به‌رنامه‌كان بگونجێنێت بۆ جێ به‌جێكردن.
ڕێکخراوەکە ماوەی 20 ساڵە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن لە کەرتی پەروەردەیی و تەندروستی و کۆمەڵایەتی.
|