• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌


پاش ڕاگه‌یاندنی‌ كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌یوه‌ له‌ 30ی‌ 11دا، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ هاووڵاتیان په‌یوه‌ندییان پێوه‌ كردین‌و ئاماده‌یی‌ خۆیان بۆ پشتیوانیكردنی‌ كه‌مپین‌و صندوقه‌كه‌ ده‌ربڕی‌، به‌ڵام هێندێك هاووڵاتی‌ له‌ هێندێك په‌یج له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك وا تێگه‌یه‌نراون كه‌ كه‌مپینه‌كه‌ بۆ خواردن‌و شیرو دایبیه‌ بۆ منداڵه‌كان، ڕاستیه‌كه‌ی‌ به‌و جۆره‌ نییه‌‌و ئێمه‌ بۆ هه‌موو لایه‌كی‌ ڕوون ده‌ه‌ینه‌وه‌:

1ـ سوپاسی‌ خه‌مخۆری‌‌و دڵسۆزی‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین‌و پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ بڕێكی‌ باش له‌ شیرو دایبی‌ گه‌یتشووه‌ته‌ خانه‌ی‌ ساوایان‌و ئیتر پێویست ناكات شیرو دایبی‌ بهێنن، سه‌باره‌ت به‌ خواردنیش خانه‌كانمان هیچ كێشه‌یه‌كی‌ خواردنیان نییه‌ چونكه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ كۆمپانیاوه‌ خواردنێكی‌ باش‌و ته‌ندروستیان بۆ ئاماده‌ ده‌كرێت.

2ـ ئه‌گه‌رچی‌ هه‌رجۆره‌ هاوكارییه‌ك بۆ خانه‌كان گرنگه‌، به‌ڵام ئێمه‌ دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ باشتره‌ هاووڵاتیان‌و خێرخوازان به‌ پاره‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقه‌كه‌ بكه‌ن، چونكه‌ پاره‌ باشتر به‌ ده‌م خواستی‌ خانه‌كانه‌وه‌ ده‌چێت‌و هه‌ر كاتێك‌و جۆری‌ پێویستییه‌كه‌ هه‌رچی‌ بێت بۆ منداڵ‌و به‌ساڵاچووان دابین ده‌كرێت.

3ـ هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ صندوقێكه‌ به‌ ڕێنمایی‌ دروستكراوه‌و به‌ لیژنه‌ هاوكاری‌ وه‌رده‌گرێت‌و به‌ لیژنه‌ش خه‌رجی‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها هیچ كاتێكیش پاره‌ی‌ صندوقه‌كه‌ له‌ بانك دوانه‌كه‌وتووه‌و ڕانه‌گیراوه‌و هه‌ركاتێك هه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌ك ویسترابێت ڕابكێشرێت كارمه‌ندو به‌رپرسانی‌ بانك كاره‌كانیان به‌ زوویی‌ ڕاییكردووه‌، صندوقه‌كه‌ش ته‌نهاو ته‌نها له‌ خزمه‌تی‌ خانه‌كاندایه‌و بۆ هیچ شارو شوێن‌و كه‌س‌و دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ تر نییه‌.

4ـ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیان له‌وه‌ دڵنیاببه‌وه‌ كه‌ چ شتێك بۆ خانه‌كان گرنگه‌، ئێمه‌ ده‌پرسین: ئایا بۆ به‌خێوكردنی‌ منداڵی‌ ساوا(بۆ نمونه‌ ته‌مه‌نی‌ 5 ڕۆژه‌) هێنده‌ی‌ شیرو دایبی‌، داده‌ی‌ به‌خێوكار گرنگ نییه‌؟ داده‌یه‌ك كه‌ 2ی‌ شه‌و شه‌ونخونی‌ بكێشێت‌و خزمه‌تی‌ ساواكان بكات؟ ئایا بۆ خزمه‌تكردنی‌ به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وته‌كان هێنده‌ی‌ خواردن گرنگه‌ هێنده‌ ئه‌و كه‌سه‌ش گرنگ نییه‌ كه‌ پیره‌كان ده‌شوات‌و خواردن ده‌كات به‌ ده‌میانه‌وه‌و پاكیان ده‌كاته‌وه‌؟

5ـ كه‌مپینه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشوازی‌ له‌ هاوكارییه‌كانی‌ چاكه‌كاران، رۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌، له‌ سه‌عات 8.30 بۆ 1.00 ، له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، گه‌ڕه‌كی‌ به‌كره‌جۆ.

لیژنه‌ی‌ باڵای‌ كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌
12ی‌ 12ی‌ 2016



12/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.