سلێمانی/ وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی ، ژمارەیەک دامەزراوەی کۆمەڵایەتی بەسەردەکاتەوە و بەدواداچون بۆ ژیانی سودمەندان دەکات.
کوێستان موحەمەد:- " پێویستە منداڵانی بێسەرپەرشت لەماڵەکان بەئاستێکی بەرزتر خزمەتگوزاریە پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی و دەرونی و تەندروستیەکانیان پێشکەش بکرێت"
ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ـی 5ـی 2025، له میانه‌ی سەردانێکی دا لە پارێزگای سلێمانی، خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ماڵی کچانی بێسەرپەرشتی بەسەرکردەوە و بەڕێزان ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، نەهرۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی پێشوازیان لێ کرد.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه بریتبوو له چاودێری کاری دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان و دۆخی ژیانی منداڵان، و دڵنیابوونه‌وه له باش جێ به‌جێكردنی سیستم‌و ڕێنماییەکان له پێناو ڕه‌خساندنی ژینگه‌ی شایسته بۆ سودمەندان.
له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ماڵی کچانی بێسەرپەرشتی بینی و له نزیكه‌وه له دۆخی ژیان‌و ته‌ندروستی‌و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پرسییه‌وه و لەگەڵ بەرپرسی ماڵەکانی سەر بەچاودێری کۆمەڵایەتی کۆبویەوەو ژمارەیەک ڕێنمایی پێویستی پێدان.
هه‌ر له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گرفت و ئاستەنگەکانی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و سودمەندانی گفتوگۆکرد و دەستخۆشی لە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و كارمه‌ندان كرد كه دڵسۆزانه له خزمه‌ت سودمەندانیان كارده‌كه‌ن‌و هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌رشانیانه به‌رانبه‌ر سودمەنمدانیان به‌جێبهێن‌و خزمه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان به‌رده‌وامی پێبده‌ن، هه‌روه‌ك پشتیوانی خۆی بۆ دامەزراوەکان دووپاتكرده‌وه.
|