بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە ڕێکخراوی ستێپ دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەمە، 8ـی ئایاری 2025، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت و ئامادەبوونی پشتیوان محمد علی، بەرپرسی بەشی پاراستنی منداڵ، پێشوازیکرد لە خاتوو ڕەیچڵ و شاندی هاوڕێی
لە ڕێکخراوی (ستێپ)ی بەریتانی..
لەدیدارەکەدا باشترکردنی دۆخی منداڵان و ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی منداڵان دەبێتەوە گفتوگۆکران..
بۆ ئەومەبەستە بڕیاردرا لە داهاتوو هەماهەنگی زیاتر ئەنجام بدرێت
بۆ ئەو مەبەستە دەرگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی واڵایە
بۆ هەر پڕۆژە و پێشنیازێک
کە لەلایەن ڕێکخراوی ناوبراو و تایبەتمەند
بە خزمەتی منداڵان پێشکەش بکرێت..
لە کۆتاییدا گفتوگۆی چەند کەیسێک کرا کە پێویستیان
بە کارکردنی پێکەوەییە بەمەبەستی چارەسەرکردنی..